[ وَمَا مَنَعَهُمْ أَنْ تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ ] چ شتێك ڕێگری كرد له مونافیقان كه خوای گه‌وره خێره‌كانیان لێ وه‌ربگرێ [ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ ] ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێ كه ئه‌وان كافرن به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - [ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَى ] وه نایه‌ن بۆ نوێژه‌كانیان ته‌نها به‌ته‌مبه‌ڵی نه‌بێت [ وَلَا يُنْفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ (٥٤) ] وه ماڵیش نابه‌خشن ئیلا پێیان ناخۆشه و بۆ ڕیایه.