[ وَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنْكُمْ ] وه مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به خوای گه‌وره كه ئه‌وان له ئێوه‌ن وه موسڵمانن [ وَمَا هُمْ مِنْكُمْ ] به‌ڵام درۆ ئه‌كه‌ن ئه‌وان له ئێوه نین و موسڵمان نین [ وَلَكِنَّهُمْ قَوْمٌ يَفْرَقُونَ (٥٦) ] به‌ڵام ئه‌وان كه‌سانێكن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن ئه‌ترسێن بۆیه له‌گه‌ڵتان نایه‌ن بۆ غه‌زا، یاخود له ئێوه ئه‌ترسێن بۆیه سوێندتان بۆ ئه‌خۆن كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین.