Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tawbah — Ayah 67

ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتُ بَعۡضُهُم مِّنۢ بَعۡضٖۚ يَأۡمُرُونَ بِٱلۡمُنكَرِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَقۡبِضُونَ أَيۡدِيَهُمۡۚ نَسُواْ ٱللَّهَ فَنَسِيَهُمۡۚ إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ ٦٧
[ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ ] پیاوانی دووڕوو ئافره‌تانی دووڕوو [ بَعْضُهُمْ مِنْ بَعْضٍ ] هه‌ندێكیان دۆست و پشتیوانی هه‌ندێكی تریانن [ يَأْمُرُونَ بِالْمُنْكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمَعْرُوفِ ] فه‌رمان ئه‌كه‌ن به‌ خراپه‌و ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ چاكه‌ [ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ ] وه‌ ده‌ستیان تووند ئه‌گرن و ڕه‌زیلن له‌ به‌خشین [ نَسُوا اللَّهَ ] خوای گه‌وره‌یان له‌بیر كرد [ فَنَسِيَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ش وه‌كو له‌بیرچوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ئیهمالیان ده‌كات، ئه‌گه‌رنا خواى گه‌وره‌ هیچ شتێك له‌ بیر ناكات [ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٦٧) ] به‌ڕاستی مونافیقان ئه‌وانن كه‌ فاسقن و ده‌رچوون له‌ گوێڕایه‌ڵی خوا.