Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tawbah — Ayah 8

كَيۡفَ وَإِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ لَا يَرۡقُبُواْ فِيكُمۡ إِلّٗا وَلَا ذِمَّةٗۚ يُرۡضُونَكُم بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَتَأۡبَىٰ قُلُوبُهُمۡ وَأَكۡثَرُهُمۡ فَٰسِقُونَ ٨
{هاوبەشبڕیاردەران رەچاوی پەیمان‌و بەڵێن‌و خزمایەتی ناكەن} [ كَيْفَ وَإِنْ يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ] چۆن خوای گه‌وره‌ عه‌هدو به‌ڵێنی ئه‌بێت له‌گه‌ڵ موشریكان كاتێك كه‌ ئه‌وان زاڵ بن به‌سه‌رتاندا ئه‌و كاته‌ ئاگای خزمایه‌تی و عه‌هدو په‌یمان نازانن و ئه‌یشكێنن [ يُرْضُونَكُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَى قُلُوبُهُمْ ] به‌ ده‌م ڕازیتان ئه‌كه‌ن و موجامه‌له‌تان ئه‌كه‌ن به‌ڵام به‌ دڵ ئه‌و قسانه‌ی ئه‌یكه‌ن ڕه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه‌و باوه‌ڕیان به‌و قسانه‌ی خۆیان نیه‌ كه‌ ئه‌یكه‌ن [ وَأَكْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ (٨) ] وه‌ زۆربه‌یان فاسقن و له‌ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ ده‌رچوونه‌.