Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Balad — Ayah 17

ثُمَّ كَانَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡمَرۡحَمَةِ ١٧
[ ثُمَّ كَانَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا ] پاشان ئەم كەسە لەگەڵ ئەو كردەوە چاكانەی كە ئەیكات خۆیشی كەسێك بێ كە ئیمانی بەخوای گەورە هێنابێ [ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا بِالْمَرْحَمَةِ (١٧) ] وە ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن بە ئارام گرتن لەسەر تاعەتی خوای گەورە, وە لەسەر تاوان كە هاتە پێشەوە نەیكەی, وە لەسەر بەڵاو موسیبەتە ناخۆشەكان كە ڕووبەڕووی مرۆڤ ئەبێتەوە ناشوكری نەكات و حەمدو سەناو ستایشی خوای گەورەی لەسەر بكات, وە ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن بەڕەحم و بەزەیی بوون لەگەڵ بەندەكاندا لەگەڵ موسڵماناندا بەتایبەتی لەگەڵ فەقیرو هەژارو نەدارو بێ باوك و ئەوانەدا مرۆڤ زیاتر بەڕەحم بێ, پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (هەر كەسێك بەڕەحم نەبێ خوای گەورەیش ڕەحمی پێ ناكات)، وە دەفەرمێت: (ئێوە ئەگەر لەگەڵ یەكدا ڕەحم بەیەك بكەن خوای گەورەش لە ئاسمانەوە ڕەحمتان پێ ئەكات).