Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Layl — Ayah 1

وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰ ١
سوورەتی (لەیل) (واتە: شەو) ‏پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (لەیل) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (لەیل) (٢١) ئایەتە. ٣- سورەتى (لەیل) زنجیرەى نەوەدو دووەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (لەیل) لە دواى سورەتى (ئەعلا) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە پیرۆزە بەشێوەیەكى سەرەكى زیاتر بریتییە لە باسكردنى هەوڵ و كۆششەكانى مرۆڤ لە ئەنجامدانى كارو كردەوەكانیداو جیاوازى لە كارەكانیانداو شێوازى كاركردنیان، وە ماندوو بوون و شەونخونیان لە پێناو ئەم ژیانەى دونیادا، پاشانیش كۆتایی پێهاتنیان لەم دونیایەداو گەڕانەوەیان بۆ قیامەت و رۆژى دوایی، وە لەویشەوە بۆ گەیشتن بە نازو نیعمەتەكان و خۆشییەكانى بەهەشت، یان چونە ناو ئاگرو ئازارو ناڕەحەتییەكانى دۆزەخ. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَى (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە شەو كاتێك كە بەتاریكییەكانی سەرجەم خەڵكی دائەپۆشێ، یاخود ڕووناكی ڕۆژ دائەپۆشێ