Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Layl — Ayah 4

إِنَّ سَعۡيَكُمۡ لَشَتَّىٰ ٤
[ إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّى (٤) ] ئەمە وەڵامی سوێند خواردنەكەیە: ئەو كردەوانەی كە ئەیكەن دژ بەیەك و پێچەوانەن و هەموو خەڵكی یەك شێواز نییە، هەیە كردەوەی باش ئەكات، وە هەیە كردەوەی خراپ ئەكات، وە هەیە كردەوەكانی بۆ ئەوەیە خۆی لە خوای گەورە نزیك بكاتەوەو بەهەشتی خوای گەورە بەدەست بێنێ وە خۆی لە ئاگری دۆزەخ بپارێزێ و ڕزگار بكات، وە هەیشە بە كردەوە خراپەكانی خۆی لە خوای گەورەو بەهەشت دوور ئەخاتەوەو خۆی بەهیلاك ئەبات و بەرەو ئاگری دۆزەخ بەڕێ ئەكەوێت.