Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ad-Duhaa — Ayah 10

وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنۡهَرۡ ١٠
[ وَأَمَّا السَّائِلَ فَلَا تَنْهَرْ (١٠) ] وە كەسێكیش كە فەقیرو هەژارەو داوات لێ ئەكات بەڕوویدا هەڵمەشاخێ بەڵكو ئەگەر نەیشت بوو بیدەیتێ بە نەرمی و بە جوانی ڕەتی بكەوە, یاخود (السَّائِلَ) كەسێك كە پرسیاری دینت لێ ئەكات تۆ بەجوانترین شێواز وەڵامی بدەوەو لەوەی خوای گەورە پێی بەخشیوویت فێرى بكە، چۆن خۆت پێشتر هیچت نەزانیوە خوای گەورە لە ڕێی وەحییەوە فێری كردوویت تۆیش ئەو وەحییە بە خەڵكی بگەیەنە بەجوانترین شێوازو لە خەڵكی تووڕە مەبەو ڕێنمایی خەڵكى بكە بە زانیاری .