Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ad-Duhaa — Ayah 4

وَلَلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لَّكَ مِنَ ٱلۡأُولَىٰ ٤
[ وَلَلْآخِرَةُ خَيْرٌ لَكَ مِنَ الْأُولَى (٤) ] وە قیامەت بۆ تۆ باشترە لە دونیا لەگەڵ ئەوەی كە خوای گەورە لە دونیادا پێغەمبەرایەتی و قورئانی پێ بەخشیوویت هێشتا قیامەت بۆ تۆ باشترە لە دونیا، بۆیە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە دونیادا زۆر زاهیدو دونیا نەوویست بووە، وە كاتێكیش كە سەرپشك كرا لەوەی كە تەمەنت بۆ درێژ بكرێتەوەو لە دونیادا بمێنی یاخود لای خوای گەورە هەڵئەبژێری، لای خوای گەورەی هەڵبژارد، وە لە دونیادا وەكو ڕێبوارێك ژیاوە كە لە ژێر سێبەری دارێكدا بێت و دواتر بڕوات و بەجێى بێڵێت .