Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ad-Duhaa — Ayah 6

أَلَمۡ يَجِدۡكَ يَتِيمٗا فَـَٔاوَىٰ ٦
[ أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَى (٦) ] پاشان خوای گەورە نیعمەتەكانی خۆی بەسەر پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم باس ئەكات: ئایا خوای گەورە تۆی نەبینی كە هەتیو و بێ باوك بووی كەس نەبوو پەنات بدا خوای گەورە پەنای دایت, لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە سكی دایكیدا بوو باوكی وەفاتی كرد, وە تەمەنی شەش ساڵ بوو دایكیشی وەفاتی كرد, (عبدالمطلب)ى باپیری گرتییە خۆی تەمەنی هەشت ساڵ بوو ئەویش وەفاتی كرد، دواتر (ئەبو تاڵیب) ى مامى گرتییە خۆی كە زۆر هەژارو نەدار بوو .