Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ad-Duhaa — Ayah 8

وَوَجَدَكَ عَآئِلٗا فَأَغۡنَىٰ ٨
[ وَوَجَدَكَ عَائِلًا فَأَغْنَى (٨) ] وە خوای گەورە تۆی بینی كە خاوەن منداڵ و فەقیرو هەژار بووی خوای گەورە دەوڵەمەندی كردیت و ڕزق و ڕۆزی خۆی ڕژاند بەسەرتدا, كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سەرەتا فەقیرو هەژار بووە بەڵام فەقیرێكی ئارامگر بووە، دواتریش كە خوای گەورە دەوڵەمەندی كردووە دەوڵەمەندێكی سوپاسگوزار بووە، واتە: هەردوو مەقامی فەقیری ئارامگرو دەوڵەمەندی سوپاسگوزاری كۆكردۆتەوە كە مرۆڤی موسڵمان ئەبێ بەو شێوازە بێ لە كاتی فەقیریدا ئارامگر بێ، وە لە كاتێك كە دەوڵەمەند بوو سوپاسگوزار بێ, وە دەوڵەمەندیش بە زۆری شتومەك نییە بەڵكو دەوڵەمەندی دڵ و دەروونە.