سوورەتی (تین) (واتە: هەنجیر)
پێناسەیەكى سورەتەكە:
١- سورەتى (تین) سورەتێكى مەككى یە .
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تین) (٨) ئایەتە.
٣- سورەتى (تین) زنجیرەى نەوەدو پێنجەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (تین) لە دواى سورەتى (بروج) دابەزیوە.
٥- (بەڕائی كوڕی عازب) (ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە سەفەرێكیدا لە یەكێك لە دوو ڕكاتەكەی نوێژی عیشادا سوورەتی (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ)ی خوێند هیچ كەسێكم نەبینی وەكو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەنگ و قیرائەتی خۆش بێ .
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە پیرۆزە لە چوار چێوەى دوو باسی سەرەكیدایە، ئەوانیش:
١- رێزگرتن و رێزلێنانى خواى گەورە بۆ مرۆڤەكان بەوەى كە لەسەر جوانترین و رێكترین شێوە دروستى كردوون.
٢- باسكردنى باوەڕبوون بە لێپرسینەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا، وە هەروەها دەرخستنى ئەوەش كە هیچ شتێك لاى خواى گەورە ون نابێت تەنانەت ئەگەر بە ئەندازەى گەردیلەیەكیش بێت.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە هەنجیرو بە زەیتون, كە ئاماژەیە بۆ (بیت المقدس) قودس كە لەوێ هەنجیرو زەیتونی زۆری لێیە .