Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tin — Ayah 3

وَهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ ٱلۡأَمِينِ ٣
[ وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ (٣) ] وە سوێند ئەخوات بەم وڵاتە ئەمینە كـە هـەر كـەسێك بچێتە ناوییەوە ئەوە ئەبێ ئەمین بێ، كە مەبەست پێی مەككەیە كە خوای گەورە پێغەمبەری صلى الله علیه وسلم تیادا ناردووە, كە ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەو سێ شوێنەو بۆ ئەو سێ پێغەمبەرە بەڕێزە لە (ئولول عەزم)، (بیت المقدس) عیسای صلى الله علیه وسلم لێ بووە، وە (طوری سەیناء ) موساى صلى الله علیه وسلم لێ بووە، وە مەككەش پێغەمبەری خواى لێ بووە صلى الله علیه وسلم ، ئاماژەیە بۆ ئەو سێ پێغەمبەرە بەڕێزە كە لەو سێ شوێنەدا نێردراون.