Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tin — Ayah 8

أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَحۡكَمِ ٱلۡحَٰكِمِينَ ٨
[ أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ (٨) ] ئایا خوای گەورە دادوەرترین دادوەر نییە؟ بەڵێ، واتە: هیچ دادوەرێك وەكو خوای گەورە دادوەرو دادپەروەر نییە كە مسقالە زەڕەیەك زوڵم و ستەم لە هیچ كەسێك ناكات, بەڵكو خوای گەورە بە دادپەروەری بڕیار لە نێوان هەموو كەسێكدا ئەدات, بەڵام ئەم فەرموودەیەی كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كە (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ)ی خوێندبێ و گەیشتبێ بە كۆتاییەكەی (أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ) كە وتبێتی با هەر كەسێك گەیشتە ئەوێ بڵێ: (بلى وَأَنَا عَلَى ذَلِكَ مِنَ الشَّاهِدِينَ) ئەو فەرموودەیە صەحیح نییە زەعیف و لاوازەو هیچ شتێك ناڵێیت، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (تین) والحمد لله.