Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Bayyinah — Ayah 5

وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُواْ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلۡقَيِّمَةِ ٥
{فه‌رمان كردن به‌ یه‌كخواپه‌رستى} [ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] وه‌ ئه‌هلی كتاب فه‌رمانیان پێ نه‌كرابوو ته‌نها به‌وه‌ نه‌بێ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ ئیخڵاص و دڵسۆزی و نیاز پاكییه‌وه‌ وه‌ شه‌ریكی بۆ دانه‌نێن [ حُنَفَاءَ ] وه‌ له‌ شیرك لاده‌ن و بێنه‌ سه‌ر ته‌وحید [ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ ] وه‌ نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن له‌ كاتی خۆیدا به‌ ڕوكن و واجیبات و مه‌رجه‌كان و خشوعه‌وه‌ [ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ ] وه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كانیان بده‌ن و چاكه‌ له‌گه‌ڵ فه‌قیرو هه‌ژارو نه‌داراندا بكه‌ن [ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ (٥) ] وه‌ دینی ڕێك و ڕاست و دامه‌زراو و چاك ئه‌مه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌تاك و ته‌نها خوا بپه‌رستێ و شه‌ریك بۆ خوا دانه‌نێ وه‌ نوێژه‌كانی ئه‌نجام بدات وه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات.