Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-'Adiyat — Ayah 1
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
100:1
وَٱلۡعَٰدِيَٰتِ ضَبۡحٗا ١
سوورەتی (عادیات) (واتە: ئەسپەكان كە غار دەدەن) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (عادیات) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (عادیات) (١١) ئایەتە. ٣- سورەتى (عادیات) زنجیرەى ژمارە سەدە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (عادیات) لە دواى سورەتى (عەسر) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە زیاتر باسى لایەنە خراپ و لاوازەكانى مرۆڤ دەكات، وەك كوفرانەكردنى بەرامبەر خواى گەورە لەگەڵ ئەو هەموو نیعمەتانەى خواى گەورە بەسەریەوە، وە نكۆڵی كردنى لەبەرامبەر نازو نیعمەتەكان جا بە زمان بێت یان بە كردار. پاشان خواى گەورە كۆتایی بە سورەتەكە دەهێنێت بە روونكردنەوەى سروشتى مرۆڤ بەوەى كە زۆر حەزى بە كۆكردنەوەى ماڵ و سامان هەیەو هەوڵی زۆری بۆ دەدات، وە لەبەرامبەریشدا لاوازە لە سوپاسگوزارى بۆ خواى گەورەو عیبادەت بۆ كردنیدا. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە (عادیات) كە دوو تەفسیری هەیە: تەفسیرێكیان بریتین لەو حوشترانەی كە حاجیەكان لە عەرەفەوە ئەبەن بۆ موزدەلیفەو لە موزدەلیفەوە بۆ مینا, تەفسیرێكی تریان خوای گەورە سوێند ئەخوات بەو ئەسپ و ماینانەی كە موجاهیدەكان ئەبەن بەرەو دوژمنانی خوای گەورەو هەڵمەت ئەبەن و هێرشیان بۆ ئەبەن (ضَبْحًا) واتە: ئەو دەنگەی كە لەو ئەسپ و ماینانەوە دەرئەچێ لە كاتی غارداندا, خوای گەورە سوێندی پێ ئەخوات .
Loading…
Loading…