Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Ma'un — Ayah 1
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
107:1
أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يُكَذِّبُ بِٱلدِّينِ ١
سوورەتی (ماعون) (واتە: قاپ و مەنجەڵ) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (ماعون) سێ ئایەتى سەرەتاى مەككى یەو چوار ئایەتى كۆتایی مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (ماعون) (٧) حەوت ئایەتە. ٣- سورەتى (ماعون) زنجیرەى حەوتەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (ماعون) لە دواى سورەتى (تەكاثور) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسی سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا، بریتییە لە باسكردنى دوو كۆمەڵ لە مرۆڤەكان، ئەوانیش: ١- باسكردنى كەسانى كافرو بێ باوەڕو نكۆڵیكار لە نازو نیعمەتەكانى خواى گەورە، وە هەروەها ئەوانەشی كە رۆژی دوایی كە رۆژى حساب و وەرگرتنەوەى پاداشت و سزایە بە درۆ دەزانن. ٢- باسكردنى مونافیق و دووڕووەكان، كە لەو كارو كردەوانەى ئەنجامی دەدەن مەبەستیان خواى گەورە نییە، بەڵكو تەنها مەبەستیان ئەوەیە كە خەڵكى بیانبینن كاتێك ئەو كارو كردەوانە ئەنجام دەدەن. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم نابینی ئەو كەسەی كە ڕۆژی سزاو لێپرسینەوەو پاداشت كە ڕۆژی قیامەتە بەدرۆ ئەزانێ و باوەڕی پێ نیە .
Loading…
Loading…