Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Kafirun — Ayah 1
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
109:1
قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡكَٰفِرُونَ ١
سوورەتی (كافیرون) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (كافیرون) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (كافیرون) (٦) شەش ئایەتە. ٣- سورەتى (كافیرون) زنجیرەى سەدو نۆیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (كافیرون) لە دواى سورەتى (ماعون) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە بەتەنها پەرستنى خواى گەورەو بەرائەت كردن لەشیرك و گومرایی، كە موشریكەكان داوایان كرد لە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم كە ساڵێك پەرستراوى ئەوان بپەرسترێت و ساڵێكیش خواى گەورە بپەرسترێت، بۆیە خواى گەورە ئەم سورەتەى دابەزاندو ئەو هیوایەى كافرو موشریكەكانى بنەبر كرد. فەزڵى سوورەتى كافیرون پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەم سوورەتەی لەگەڵ (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)دا ئەخوێند لە دوو ڕكاتی دوای تەواف كردن, دوای ئەوەی تەواف ئەكەی بە دەوری كەعبەدا لە پشت مەقامی ئیبڕاهیم دوو ڕكات نوێژ ئەكەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەم دوو ڕكاتە سووڕەتی (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) و سوورەتی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) ئەخوێند . وە لە دوو ڕكاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانیدا, وە لە دوو ڕكاتی سوننەتی دوای نوێژی مەغریبدا بەهەمان شێوە ئەیخوێند, وە لە سێ ڕكاتی ویتری كۆتاییدا لە ڕكاتی یەكەمدا سوورەتی (سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى) (ئەعلا)ی ئەخوێند لە دووەمیاندا سوورەتی (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ)ی ئەخوێند, لە سێیەمیاندا سوورەتی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئەخوێند . وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: كاتێك كە خەوتی لەسەر جێگاكەت (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) بخوێنەوەو پاشان لەسەر كۆتاییەكەی بخەوە ئەمە بەڕائەتە لە شیرك, وە فەرموودەی تر هاتووە كە (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) چوار یەكی قورئانە لە فەزڵدا سوورەتێكی گەورەیە بۆیە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لەو نوێژە سوننەتانە خوێندوویەتی وە پێش خەوتنیش پێش ئەوەی بخەوێ خوێندوویەتی وە بە ئێمەش ئەفەرمووێ: بیخوێنن . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ (١) ] ئەم سوورەتە بەڕائەتە لە موشریكان و لەو شیركانەی كە ئەوان ئەیكەن, كاتێك كە كافران لەبەر نەزانی و نەفامى خۆیان بانگی پێغەمبەری خوایان كرد صلى الله علیه وسلم وتیان: وەرە با ڕێك بكەوین ساڵێك تۆ بتەكانی ئێمە بپەرستە ئێمەش ساڵێك خوایەكەی تۆ ئەپەرستین, خوای گەورە ئەم سوورەتەی دابەزاند: (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئەی كافران كە مەبەست كافرانی قوڕەیشە وە هەموو كافران ئەگرێتەوە تا ڕۆژی قیامەت .
Loading…
Loading…