Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah An-Nasr — Ayah 1
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
110:1
إِذَا جَآءَ نَصۡرُ ٱللَّهِ وَٱلۡفَتۡحُ ١
سووره‌تی (نه‌صر) (واته: سه‌ركه‌وتن) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى¬یه له حه‌جى ماڵئاوایی دابه‌زى و (٣) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ (١) ] (ابن عه‌باس) (خوایان لێ ڕازی بێ) ئه‌فه‌رمووێ: دوا سووره‌ت كه له قورئانی پیرۆز دابه‌زی ئه‌م سووره‌ته‌یه سوره‌تى نه‌صر (نه‌ك ئایه‌ت سووره‌ت) (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) كه له حه‌جی ماڵئاوایی له ناوه‌ڕاستی (أیام التشریق) دابه‌زیه سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له (حجة الوداع) دابه‌زیوه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ی بووه له‌سه‌ر (قه‌سواء) بووه وتاری بۆ داون . دیسانه‌وه (ابن عه‌باس) ئه‌فه‌رمووێ: ئیمامی عومه‌ر ده‌یبردمه ناو پیاوه به ته‌مه‌نه‌كانی (به‌در)ه‌وه، هه‌ندێكیان شت له‌دڵیاندا دروست بوو وتیان: بۆچی ئه‌م گه‌نجه دێنێته ناو ئێمه خۆ ئێمه‌ش منداڵمان هه‌یه، ئیمامی عومه‌ر زانی شتێكی وا له‌دڵیاندا دروست بووه ڕۆژێك هه‌موویانی بانگ كرد‌و منیشی بانگ كرد زانیم بۆ شتێك با‌نگم ئه‌كات، پێى وتن: ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) چی ده‌ڵێن؟ هه‌ندێك له پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانى به‌در وتیان: خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووین كاتێك كه سه‌ری خستین و فه‌تحی بۆ كردین حه‌مدو سه‌ناو ستایشی بكه‌ین وه داوای لێ خۆشبوونى لێ بكه‌ین، وه هه‌ندێكیان هیچیان نه‌ووت، فه‌رمووی: ئه‌ی (ابن عه‌باس) تۆش وا ئه‌ڵێی؟ وتم: نه‌خێر، وتی: ئه‌ی تۆ چی ئه‌ڵێی تۆ چۆن ته‌فسیری ئه‌كه‌ی؟ وتم: ئه‌وه ئه‌جه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره پێی فه‌رمووه كه كاتی مردنت نزیك بۆته‌وه بۆیه فه‌رمووی: (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌جه‌لی تۆیه كاتێك كه سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره‌و فه‌تحی مه‌ككه هات، واته: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌رك و كاره‌كانت كۆتایی پێهاتووه، هه‌واڵی مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕاگه‌یه‌ندرا، ئیمامی عومه‌ریش فه‌رمووی: منیش هه‌روا لێی تێگه‌یشتووم كه مه‌به‌ست پێی ئه‌جه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوا بێ - صلی الله علیه وسلم - وه هه‌واڵی مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا بێ - صلی الله علیه وسلم -.
Loading…
Loading…