Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Anbya — Ayah 109

21:109
فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُلۡ ءَاذَنتُكُمۡ عَلَىٰ سَوَآءٖۖ وَإِنۡ أَدۡرِيٓ أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٞ مَّا تُوعَدُونَ ١٠٩
[ فَإِنْ تَوَلَّوْا ] ئەگەر پشتیان هەڵكرد لە ئیسلام و باوەڕیان نەهێنا [ فَقُلْ آذَنْتُكُمْ عَلَى سَوَاءٍ ] ئەوە پێیان بڵێ من ئاگادارم كردنەوە بە یەكسانی كەسم لێ بێبەش نەكردووە لە هەندێكی بشارمەوە بەڵكو بە هەمووتانم ڕاگەیاندووە، یاخود پێم راگەیاندن كە چۆن ئێَوە لە من بەرین منیش لە ئێوە بەریم، چۆن ئێوە جەنگى من دەكەن منیش جەنگى ئێوە دەكەم [ وَإِنْ أَدْرِي أَقَرِيبٌ أَمْ بَعِيدٌ مَا تُوعَدُونَ (١٠٩) ] وە من نازانم ئەوەی كە هەڕەشەتان پێكراوە لە سەركەوتنی ئیسلام و دۆڕاندنی ئێوە بەم نزیكانە جێبەجێ ئەبێ یان دوورە، یاخود لە ڕۆژی قیامەت ئێوە سزای خۆتان وەرئەگرن یان لە دونیا سزا دەدرێن .