Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Anbya — Ayah 68

21:68
قَالُواْ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓاْ ءَالِهَتَكُمۡ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ ٦٨
بڕیارى سوتاندنى ئیبراهیم پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەدرێت [ قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانْصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ (٦٨) ] كاتێك كە بە بەڵگە دەمكوتى كردن و هیچیان بۆ نەما بیڵێن، وتیان: ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم بسوتێنن و خواكانتان سەربخەن ئەگەر ئێوە ئەم كارە ئەكەن و ئەتانەوێ تۆڵە بسەنن بۆ خواكانتان (هەمیشە ئەوانەى لەسەر باتڵن و بیروباوەڕە پوچەڵەكەیان بۆ خەڵكى دەردەكەوێت و بێ بەڵگە دەمێننەوە پەنا دەبەن بۆ توندوتیژى و كوشتن).