Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Anbya — Ayah 78

21:78
وَدَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ إِذۡ يَحۡكُمَانِ فِي ٱلۡحَرۡثِ إِذۡ نَفَشَتۡ فِيهِ غَنَمُ ٱلۡقَوۡمِ وَكُنَّا لِحُكۡمِهِمۡ شَٰهِدِينَ ٧٨
سولەیمان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم تێگەیشتووتر بوو [ وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْثِ ] وە داودو سولەیمان پێغەمبەر (سەڵات و سەلامی خوای گەورەیان لێ بێت) كاتێك بڕیاریاندا سەبارەت بە كشتوكاڵ و كێڵگەیەك [ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ الْقَوْمِ ] كاتێك كە بەشەو مەڕی كەسانێك چووە ناو كێڵگەو زەرعاتی كەسانێكی ترەوەو خواردیان و لەناویان برد [ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَاهِدِينَ (٧٨) ] وە ئێمەش ئاگاداری بڕیاردانی ئەوان بووین .