Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Hajj — Ayah 44

22:44
وَأَصۡحَٰبُ مَدۡيَنَۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰۖ فَأَمۡلَيۡتُ لِلۡكَٰفِرِينَ ثُمَّ أَخَذۡتُهُمۡۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ ٤٤
‌[ وَأَصْحَابُ مَدْيَنَ ] وه‌ ئه‌صحابی مه‌دیه‌نیش پێغه‌مبه‌رى خۆیان به‌ درۆزانیوه‌ [ وَكُذِّبَ مُوسَى ] وه‌ موساش - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌مان شێوه‌ به‌درۆ زانراوه‌ له‌لایه‌ن قه‌ومه‌كه‌یه‌وه‌، وه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران قه‌ومه‌كانیان به‌درۆیان زانیون [ فَأَمْلَيْتُ لِلْكَافِرِينَ ] به‌ڵام سزای كافرانم دواخستووه‌و په‌له‌م نه‌كردووه‌ له‌ سزادانیان و مۆڵه‌تم داون [ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ] به‌ڵام پاشان كه‌ ئیمانیان نه‌هێناوه‌ بردومنه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ سزام داون [ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ (٤٤) ] ده‌ى بزانه‌ چۆن من ئینكاریم له‌ كوفرو بێباوه‌ڕی ئه‌وان كردووه‌و چۆن له‌ناوم بردوون.