Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah An-Nur — Ayah 1

24:1
سُورَةٌ أَنزَلۡنَٰهَا وَفَرَضۡنَٰهَا وَأَنزَلۡنَا فِيهَآ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖ لَّعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ ١
سووره‌تی (نور) (واته‌: رووناكى) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٦٤) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سُورَةٌ أَنْزَلْنَاهَا وَفَرَضْنَاهَا ] ئه‌م سووره‌ته‌ پیرۆزه‌مان دابه‌زاندۆته‌ خواره‌وه‌ گرنگى و بایه‌خى پێ بده‌ن، وه‌ كار كردنمان پێویست كردووه‌ له‌سه‌رتان، یاخود حه‌ڵاڵ و حه‌رام و فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌ كردن و سنوره‌كانمان تێدا دیارى كردووه‌ [ وَأَنْزَلْنَا فِيهَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ] وه‌ چه‌ند ئایه‌تێكی ڕوون و ئاشكرامان تیایدا دابه‌زاندووه‌ [ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (١) ] به‌ڵكو ئێوه‌ بیربكه‌نه‌وه.