Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah An-Nur — Ayah 36

24:36
فِي بُيُوتٍ أَذِنَ ٱللَّهُ أَن تُرۡفَعَ وَيُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ يُسَبِّحُ لَهُۥ فِيهَا بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ ٣٦
{بە بەرز راگرتنی مزگەوتەكان} [ فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَنْ تُرْفَعَ ] له‌ ماڵانێك كه‌ مزگه‌وته‌كانى ماڵی خواى گه‌وره‌ن، خوای گه‌وره‌ ئیزنی داوه‌و فه‌رمانى كردووه‌ كه‌ به‌رزو بڵند بێت و قسه‌و كرده‌وه‌ى ناشیاو و كڕین و فرۆشتن و بانگ كردن بۆ شتى ون بووى تێدا نه‌كرێت، یاخود دروست كردنه‌كه‌ی به‌رزو بڵند بگیرێ له‌ پیسی و پاك رابگیرێت و بۆنخۆش بكرێت [ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ ] وه‌ ناوی خوای گه‌وره‌ی تیا بهێنرێت به‌ بانگدان و نوێژ كردن و زیكرو قورئان خوێندن [ يُسَبِّحُ لَهُ فِيهَا بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ (٣٦) ] سه‌ره‌تای ڕۆژو كۆتایی ڕۆژ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ی تیادا بكرێت وه‌ نوێژی تیادا بكرێ و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ی تیادا بكرێ.