Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah An-Nur — Ayah 4

24:4
وَٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَأۡتُواْ بِأَرۡبَعَةِ شُهَدَآءَ فَٱجۡلِدُوهُمۡ ثَمَٰنِينَ جَلۡدَةٗ وَلَا تَقۡبَلُواْ لَهُمۡ شَهَٰدَةً أَبَدٗاۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ ٤
{سزای ئەو كەسانەی ئافرەتی داوێن پاك تۆمەتبار دەكەن بە زینا (حد القذف)} [ وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ ئافره‌تانی داوێن پاك تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به‌ زینا وه‌ چوار شایه‌تیان نیه‌، وه‌ ئافره‌تیش پیاوى داوێن پاك تۆمه‌تبار بكات به‌ زیناو چوا شایه‌ت نه‌بێت ئه‌وه‌ هه‌شتا جه‌ڵده‌و قامچیان لێ بده‌ن كه‌ ئه‌مه‌ حه‌دی (قه‌ذف)ی پێ ئه‌ووترێ [ وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا ] وه‌ بۆ هه‌میشه‌یش شایه‌تی له‌و كه‌سانه‌ قه‌بووڵ ناكرێت كه‌ خه‌ڵكی تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به‌ زینا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ چوار شایه‌تیان هه‌بێت [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٤) ] وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ فه‌رمان و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ده‌رچوونه‌.