Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah An-Nur — Ayah 43

24:43
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُزۡجِي سَحَابٗا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيۡنَهُۥ ثُمَّ يَجۡعَلُهُۥ رُكَامٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰلِهِۦ وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن جِبَالٖ فِيهَا مِنۢ بَرَدٖ فَيُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَصۡرِفُهُۥ عَن مَّن يَشَآءُۖ يَكَادُ سَنَا بَرۡقِهِۦ يَذۡهَبُ بِٱلۡأَبۡصَٰرِ ٤٣
{توانا و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ } [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ] ئایا نابینی خوای گه‌وره‌ ئه‌و هه‌ورانه‌ به‌ڕێ ئه‌كات بۆ هه‌ر شوێنێك كه‌ ویستی لێ بێت [ ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ] پاشان ئه‌و په‌ڵه‌ هه‌ورانه‌ هه‌موویان كۆ ده‌كاته‌وه‌و یه‌ك ده‌گرن [ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا ] دوای ئه‌وه‌ كه‌ڵه‌كه‌یان ئه‌كات به‌سه‌ر یه‌كدا [ فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ ] وه‌ ده‌بینیت باران له‌ناو ئه‌و هه‌ورانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌ [ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ به‌رزی ئاسمانه‌وه‌ بۆ شاخه‌ به‌رزه‌كانیش ته‌رزه‌ ئه‌بارێنێ، یاخود له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى شاخ ته‌رزه‌ ده‌بارێنێت، یاخود له‌ ئاسمان شاخى ته‌رزه‌ هه‌یه‌ دایده‌به‌زێنێت [ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ ] ویستی لێ بێت له‌ هه‌ر شوێنێك دایبه‌زێنێ دای ئه‌به‌زێنێ [ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ ] وه‌ ویستیشی لێ بێت له‌ هه‌ر شوێنێكی تر لایدات لایئه‌دات [ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ (٤٣) ] وه‌ تیشكی ئه‌و هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ نزیكه‌ كه‌ له‌ چاو بدات و چاو به‌رێت له‌به‌ر به‌هێزی تیشكه‌كه‌ی.