Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Furqan — Ayah 30

25:30
وَقَالَ ٱلرَّسُولُ يَٰرَبِّ إِنَّ قَوۡمِي ٱتَّخَذُواْ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ مَهۡجُورٗا ٣٠
{وازهێنان لە قورئان چۆنە؟} [ وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا (٣٠) ] وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ڕاستی قه‌ومه‌كه‌ی من وازیان له‌ قورئان هێنا، (ئیمان نه‌هێنان به‌ قورئان و باوه‌ڕ پێ نه‌كردنى و نه‌خوێندنه‌وه‌ی و لێتێنگه‌یشتنی و له‌به‌رنه‌كردنى و كارپێنه‌كردنی و بانگه‌واز نه‌كردن بۆ لای و به‌رگری نه‌كردن لێی ئه‌مانه‌ هه‌مووى وازهێنانه‌ له‌ قورئان و به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ده‌كه‌ون).