Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Furqan — Ayah 45

25:45
أَلَمۡ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيۡفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوۡ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنٗا ثُمَّ جَعَلۡنَا ٱلشَّمۡسَ عَلَيۡهِ دَلِيلٗا ٤٥
{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ ] ئایا نابینی په‌روه‌ردگارت چۆن سێبه‌ری درێژ كردۆته‌وه‌ (له‌ به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ تا خۆركه‌وتن) [ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ] ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه‌ سێبه‌ره‌كه‌ى جێگیرو به‌رده‌وام ده‌كرد [ ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا (٤٥) ] پاشان خۆریشمان گێڕا وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر ئه‌و سێبه‌ره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیادو كه‌م ئه‌كات به‌هۆی خۆره‌كه‌وه.