Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Furqan — Ayah 70

25:70
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ عَمَلٗا صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِهِمۡ حَسَنَٰتٖۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ٧٠
{تەوبەی راستەقینەو كردەوەی چاك خراپەكان دەگۆڕێت بۆ چاكە} [ إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا ] ته‌نها كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كردبێ له‌م تاوانانه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ ] ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌، یاخود له‌ قیامه‌تدا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌ [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٧٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌.