Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Qasas — Ayah 18
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
28:18
فَأَصۡبَحَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ خَآئِفٗا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِي ٱسۡتَنصَرَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَسۡتَصۡرِخُهُۥۚ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِيّٞ مُّبِينٞ ١٨
[ فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ ] له كاتی به‌یانیدا هاته ناو شاره‌وه به‌ڵام ئه‌ترسا وه چاوى ئه‌گێڕاو چاودێری ئه‌كردو ئاوڕى ده‌دایه‌وه (ئه‌مه ترسێكی سروشتیه‌و ئاساییه‌و تاوان نیه، له دوژمن ئه‌ترسا نه‌وه‌كو تۆڵه‌ی لێ بسه‌ننه‌وه) [ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنْصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ ] هه‌ر ئه‌و پیاوه به‌نی ئیسرائیلییه‌ی كه دوێنێ داوای سه‌رخستنی له مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كرد دیسانه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تری (قيبطي)دا شه‌ڕێتی كه ئه‌و (قيبطي)يه دیسان ئه‌یه‌وێ بێگارى پێ بكات و به زۆر ئیشی پێ بكات و پاره‌ی پێ نه‌دات و زوڵمی لێ بكات، دیسان هاواری كرد‌و داوای فریاكه‌وتنی له مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و وتی: ئه‌ی موسى فریام بكه‌وه‌و سه‌رمبخه به‌سه‌ر ئه‌م (قيبطي)يهدا [ قَالَ لَهُ مُوسَى إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُبِينٌ (١٨) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - كه بینی هه‌مان پیاوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه دوێنێ كه‌سێكی كوشت، وتی: به‌ڕاستی تۆ كه‌سێكی زۆر گومڕایت و خراپه‌ت ئاشكرایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوویته هۆی ئه‌وه‌ی كه من دوێنێ كه‌سێك بكوژم، ئێستاش ئه‌ته‌وێ بێم كه‌سێكی تر بكوژم.
Loading…
Loading…