Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Qasas — Ayah 61

28:61
أَفَمَن وَعَدۡنَٰهُ وَعۡدًا حَسَنٗا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعۡنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا ثُمَّ هُوَ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ ٦١
[ أَفَمَنْ وَعَدْنَاهُ وَعْدًا حَسَنًا ] ئایا كه‌سێك كه‌ باوه‌ڕدار بێت و به‌ڵێنێكی باشمان پێ دابێ به‌ به‌هه‌شت [ فَهُوَ لَاقِيهِ ] كه‌ ئه‌و به‌و به‌ڵێنه‌ی خوای گه‌وره‌ ده‌گات و خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته‌ سه‌ر [ كَمَنْ مَتَّعْنَاهُ مَتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه‌كو كه‌سێك وایه‌ كه‌ ژیانی دونیای پێ ببه‌خشین كه‌ زوو له‌ناو ئه‌چێت و نامێنێ؟ [ ثُمَّ هُوَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنَ الْمُحْضَرِينَ (٦١) ] پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و ئاماده‌ی سزا ئه‌بێت و خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دات، ئایا ئه‌م دووانه‌ یه‌كسانن؟ نه‌خێر هه‌رگیز یه‌كسان نابن