Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-'Ankabut — Ayah 24
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
29:24
فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱقۡتُلُوهُ أَوۡ حَرِّقُوهُ فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٢٤
هەوڵى سوتاندنى ئیبراهیم پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەدرێت! [ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَنْ قَالُوا اقْتُلُوهُ أَوْ حَرِّقُوهُ فَأَنْجَاهُ اللَّهُ مِنَ النَّارِ ] وەڵامی قەومەكەی ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم هیچ شتێك نەبوو تەنها وتیان: ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم بكوژن یان بە ئاگر بیسووتێنن دارێكى زۆریان كۆكردەوەو لەناو چاڵێكى زۆر گەورەدا ئاگریان كردەوە كە هەرگیز ئاگرى وا گەورە نەكرابووەوە كە گڕو بڵێسەى بەرز بووەوە بۆ بەرزایى ئاسمان، لەبەر سەختى گەرمى یەكەى نەیانتوانى لێى نزیك ببنەوەو ئیبراهیمیان صلى الله علیه وسلم بەستەوە و خستیانە ناو مەنجەنیقێكەوەو لە دوورەوە هەڵیاندایە ناو ئاگرەكە، بەڵام بەفەرمانى خواى گەورە ئەو ئاگرە بەتینە سارد و سەلامەت بوو لەسەر ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم ، وە هەموو ئاگرى سەر رووى زەوى لەو كاتەدا كوژایەو هیچ ئاگرێك سودى لێنەبینرا، دواى ئەوەى چەند رۆژێك تێیدا مایەوە بەسەلامەتى هاتە دەرەوەو خواى گەورە رزگارى كرد، سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە (كافران كە ناتوانن رووبەرووى بەڵگە ببنەوە پەنا بۆ ترساندن و تۆقاندن و كوشتن دەبەن، ئەمە هەمیشە پیشەى كافران و هاوبەشبڕیاردەران بووەو دەبێت) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٢٤) ] بە دڵنیایی ئەمانە هەمووی نیشانەی تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورەیە بۆ كەسانێك كە باوەڕدار بن.
Loading…
Loading…