Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-'Ankabut — Ayah 33
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
29:33
وَلَمَّآ أَن جَآءَتۡ رُسُلُنَا لُوطٗا سِيٓءَ بِهِمۡ وَضَاقَ بِهِمۡ ذَرۡعٗاۖ وَقَالُواْ لَا تَخَفۡ وَلَا تَحۡزَنۡ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهۡلَكَ إِلَّا ٱمۡرَأَتَكَ كَانَتۡ مِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ ٣٣
پێغەمبەرانیش غەیب نازانن! [ وَلَمَّا أَنْ جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِيءَ بِهِمْ ] وە كاتێك كە نێردراوانی ئێمە چوون بۆ لای لوط پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لەسەر شێوەی گەنجى زۆر جواندا پێی ناخۆش بوو [ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا ] وە زۆر دڵتەنگ بوو لەبەر ئەوەی میوانی پیاوی هاتووە ئێستا قەومەكەی بزانن دێن دەستدرێژی ئەكەنە سەریان، نەیزانى ئەمانە فریشتەن (پێغەمبەرانى خوایش غەیبیان نەزانیوە تەنها ئەوەندەى كە خواى گەورە نیشانى دابن، ئیتر چۆن خەڵكى تر بانگەشەى زانینى غەیب دەكەن؟!) [ وَقَالُوا لَا تَخَفْ ] ئەوانیش خۆیان پێ ناساند كە ئێمە فریشتەین، وە پێیان وت: ئەی لوط صلى الله علیه وسلم مەترسێ [ وَلَا تَحْزَنْ ] وە خەفەتیش مەخۆ [ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ ] بەدڵنیایى ئێمە خۆت و كەسوكاریشت (باوەڕداران) ڕزگار ئەكەین [ إِلَّا امْرَأَتَكَ ] تەنها خێزانەكەت نەبێ [ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ (٣٣) ] ئەو ئەمێنێتەوە لەناو سزاكەدا .
Loading…
Loading…