Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-'Ankabut — Ayah 48

29:48
وَمَا كُنتَ تَتۡلُواْ مِن قَبۡلِهِۦ مِن كِتَٰبٖ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَۖ إِذٗا لَّٱرۡتَابَ ٱلۡمُبۡطِلُونَ ٤٨
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم نەخوێندەوار بووە! [ وَمَا كُنْتَ تَتْلُو مِنْ قَبْلِهِ مِنْ كِتَابٍ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ پێش قورئان هیچ كتێبێكی ترت نەخوێندۆتەوە [ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ] وە بەدەستی خۆتیش هیچت نەنووسیوە، بەڵكو نوسەرى هەبووە وەحى و نامەیان بۆ نوسیوە، چونكە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم نەخوێندەوار بووەو لەناو قوڕەیشدا ژیاوەو ئەم شتە لەلایان زانراوە [ إِذًا لَارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ (٤٨) ] ئەگەر خوێندەوار بوایە ئەوا ئەوانەی كە لەسەر باتڵن گومانیان بۆ دروست دەبوو دەیانووت: ئەم قورئانە محمد صلى الله علیه وسلم خۆی هێناوێتی.