Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-'Ankabut — Ayah 65

29:65
فَإِذَا رَكِبُواْ فِي ٱلۡفُلۡكِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ إِذَا هُمۡ يُشۡرِكُونَ ٦٥
[ فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ ] هاوەڵبڕیاردەران كاتێك كە سواری كەشتییەكان ئەبن لەناو دەریادا [ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] كاتێك شەپۆلی ئاوەكە زۆریان بۆ دێنێ نزیكە نقوم بن بەوپەڕی دڵسۆزى و ئیخڵاسەوە لە خوای گەورە دەپاڕێنەوەو تەنها داوای فریاكەوتن لە خواى گەورە ئەكەن [ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ ] وە كاتێك خوای گەورە دوعایان قەبوڵ دەكات و ڕزگاریان ئەكات بۆ وشكانی [ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ (٦٥) ] دیسانەوە ئەوان شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار ئەدەن .