Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ar-Rum — Ayah 40

30:40
ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ ثُمَّ رَزَقَكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يُحۡيِيكُمۡۖ هَلۡ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَفۡعَلُ مِن ذَٰلِكُم مِّن شَيۡءٖۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٤٠
[ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ ثُمَّ رَزَقَكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە ئێوەی دروست كردووە پاشان ڕزق و ڕۆزی داون، پاشان دەتانمرێنێت، پاشان لە رۆژى قیامەت زیندووتان دەكاتەوە [ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَفْعَلُ مِنْ ذَلِكُمْ مِنْ شَيْءٍ ] ئایا ئەوانەی كە ئێوە كردووتانە بە شەریك بۆ خوای گەورە كەسیان ئەتوانن شتی وا بكەن؟ دروستتان بكەن و ڕزقتان بدەن و زیندووتان بكەنەوە؟ بێگومان نەخێر ئیتر بۆ دەیانكەن بە هاوبەش بۆ خواى باڵادەست [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٤٠) ] پاك و مونەززەهی و بەرزی و بڵندی بۆ خوای گەورە لەو شیركەی كە ئێوە ئەیدەنە پاڵ خوای گەورە, خوای گەورە زۆر لەوە پاكترە كە ئێوە كەسانێك بكەنە شەریك بۆی.