Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ar-Rum — Ayah 48

30:48
ٱللَّهُ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَيَبۡسُطُهُۥ فِي ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ يَشَآءُ وَيَجۡعَلُهُۥ كِسَفٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰلِهِۦۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ ٤٨
[ اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە با ئەنێرێ ئەو هەورانە بەرز ئەكاتەوە بەهۆی هەڵمی ئاوی دەریاوە [ فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ ] وە لە ئاسماندا هەورەكان ڕائەخات وە بڵاوی ئەكاتەوە چۆن ویستی لێ بێت [ وَيَجْعَلُهُ كِسَفًا ] وە وای لێ ئەكات كە بەش بەش و پارچە پارچە و كەڵەك و قورسى دەكات لە پڕى ئاودا [ فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ ] وە ئەبینی ئاو و باران لەناو هەورەكانەوە دێتە خوارەوە [ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ (٤٨) ] وە خوای گەورە بەویستی خۆى ئەو بارانە دادەبەزێنێتە سەر هەر شارو دێهات و زەوی بەندەكانی وە ئەوان دڵخۆش ئەبن .