Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ar-Rum — Ayah 50

30:50
فَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحۡمَتِ ٱللَّهِ كَيۡفَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٥٠
زیندوو كردنەوەى مردوو [ فَانْظُرْ إِلَى آثَارِ رَحْمَتِ اللَّهِ ] تۆ تەماشای شوێنەواری ڕەحمەتی خوای گەورە بكە كە بەهۆی ئەو بارانەو شوێنەوارەكەی ڕووەك و دانەوێڵە و گژوگیاو زەرعات و پیت و بەرەكەت لەسەر زەوی بڵاو ئەبێتەوە [ كَيْفَ يُحْيِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] چۆن ئەو زەوییە مردووەی زیندوو كردەوە بەهۆی ئەو بارانەوە [ إِنَّ ذَلِكَ لَمُحْيِ الْمَوْتَى ] بە دڵنیایى هەر ئەو خوایەی ئەو زەویە مردووەی زیندوو كردەوە بەهەمان شێوەش خوای گەورە توانای هەیە كە ئێوە لە پاش مردن زیندوو بكاتەوە لە ڕۆژی قیامەت [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٥٠) ] وە خوای گەورە تواناو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە .