Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ar-Rum — Ayah 52

30:52
فَإِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ ٥٢
مردوو قسەى زیندوو نابیستێت [ فَإِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ ناتوانی وا لەو مردووانە بكەی كە قسەی تۆ ببیستن، واتە: كافران تەشبیهـ كراون بە مردوو، چۆن ناتوانی مردوویەك وا لێ بكەی قسەی تۆ ببیستێ و قسەی تۆ نابیستێ بەهەمان شێوە ئەو كافرانەش قسەی تۆ نابیستن بیستنێك كە لێی تێ بگەن و سودمەند بن لێى (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە مردوو قسەى زیندوو نابیستێت) [ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ ] یان كەسێك كە كەڕ بێ چەندێك بانگی لێ بكەی بانگی تۆ نابیستێ [ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ (٥٢) ] لە كاتێكدا ئەوان ئەڕۆن و پشت هەڵئەكەن لە حەقەكە .