Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah As-Sajdah — Ayah 26

32:26
أَوَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٍۚ أَفَلَا يَسۡمَعُونَ ٢٦
[ أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنَ الْقُرُونِ ] ئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆوه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ پێش ئه‌مان چه‌ندێك له‌ میلله‌تانی ترمان له‌ناوبرد [ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ ] كه‌ به‌ناو ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕۆن و ئه‌یبینن كه‌ شوێنه‌واری سزای خوای گه‌وره‌یان پێوه‌ دیاره‌و كه‌سیان نه‌ماون و هه‌موویان له‌ناوچوون [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ ] به‌ دڵنیایى ئه‌مانه‌ په‌ندو ئامۆژگاریه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ببیستن [ أَفَلَا يَسْمَعُونَ (٢٦) ] ئایا بۆ نابیستن بیستنێك كه‌ په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن و سودى بۆتان هه‌بێت.