Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Ahzab — Ayah 55

33:55
لَّا جُنَاحَ عَلَيۡهِنَّ فِيٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُنَّۗ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدًا ٥٥
{ئافرەت دروستە لای كێ‌ خۆی دانەپۆشێت؟} [ لَا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِي آبَائِهِنَّ ] به‌ڵام ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت باوكی بێته‌ لای و خۆى دانه‌پۆشێت [ وَلَا أَبْنَائِهِنَّ ] یان كوڕی خۆیان [ وَلَا إِخْوَانِهِنَّ ] یان برایان [ وَلَا أَبْنَاءِ إِخْوَانِهِنَّ ] یان برازایان [ وَلَا أَبْنَاءِ أَخَوَاتِهِنَّ ] یان خوشكه‌زایان [ وَلَا نِسَائِهِنَّ ] یان ئافره‌تان [ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ ] یاخود كه‌نیزه‌ك و جاریه‌كان، ئاسایى¬یه‌ ئافره‌ت خۆى له‌مانه‌ دانه‌پۆشێت، وه‌ بۆ خاڵۆ و مامه‌یشى ئاساییه‌و مه‌حره‌من، به‌ڵام (عیكریمه‌و شه‌عبى) ده‌ڵێن بۆیه‌ باس نه‌كراون چونكه‌ وه‌سفى كچ ده‌كه‌ن لاى كوڕه‌كانیان [ وَاتَّقِينَ اللَّهَ ] وه‌ ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا (٥٥) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ شاهیدو ئاگاداره‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكداو هیچى لێ¬ناشاردرێته‌وه‌.