Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Saba — Ayah 1

34:1
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡخَبِيرُ ١
سووره‌تی (سه‌به‌ء) (ناوچه‌یه‌كه‌ له‌ یه‌مه‌ن) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٦) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نى یه‌و (٥٤) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ (الله) ئه‌و خوایه‌ی كه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دایه‌و به‌ ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتى تێدا ده‌كات [ وَلَهُ الْحَمْدُ فِي الْآخِرَةِ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا باوه‌ڕداران هه‌ر حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن كاتێك كه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر كاربه‌جێ و دانایه‌ له‌ وته‌و كرده‌وه‌و شه‌رع و بڕیاریدا، وه‌ زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌ دروستكراوه‌كانی.