Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Fatir — Ayah 11

35:11
وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ جَعَلَكُمۡ أَزۡوَٰجٗاۚ وَمَا تَحۡمِلُ مِنۡ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلۡمِهِۦۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٖ وَلَا يُنقَصُ مِنۡ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِي كِتَٰبٍۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ ١١
{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە} [ وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاده‌می باوكتانی دروست كردووه‌ له‌ خۆڵ و قوڕ [ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ] پاشان ئێوه‌ى دروست كردووه‌ له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك [ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَاجًا ] پاشان ئێوه‌ی كردووه‌ به‌ نێرو مێ [ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنْثَى وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ ] وه‌ هیچ ئافره‌تێك یان هیچ مێیه‌ك نیه‌ كه‌ حه‌ملی هه‌بێ یاخود حه‌مله‌كه‌ی دابنێ ئیلا به‌ زانیاری خوایه‌و خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌ هه‌مووی هه‌یه‌ [ وَمَا يُعَمَّرُ مِنْ مُعَمَّرٍ وَلَا يُنْقَصُ مِنْ عُمُرِهِ إِلَّا فِي كِتَابٍ ] وه‌ كه‌سێك كه‌ ته‌مه‌نی درێژ بێت یان ته‌مه‌نی كورت بێت ئیلا هه‌مووی له‌ (لوح المحفوظ) دا نووسراوه‌ته‌وه‌و زیادو كه‌م ناكات [ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (١١) ] به‌دڵنیایى ئه‌مه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئاسانه‌و قورس و گران نیه‌.