Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Fatir — Ayah 13

35:13
يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ لَهُ ٱلۡمُلۡكُۚ وَٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمۡلِكُونَ مِن قِطۡمِيرٍ ١٣
[ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ ] خوای گه‌وره‌ شه‌و ئه‌خاته‌ ناو ڕۆژه‌وه‌ [ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ] وه‌ ڕۆژیش ئه‌خاته‌ ناو شه‌وه‌وه‌و تێكه‌ڵیان ئه‌كات یه‌ك به‌ دوای یه‌كدا دێن به‌ خێرایی {خۆرو مانگ جێگیر نین‌و دەجولێنەوە} [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه‌ خۆرو مانگی بۆ ژێربار كردوون بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ [ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ ئه‌ڕوات بۆ كاتی دیاریكراوی خۆی كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌، یان كاتی خۆیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆر به‌ ڕۆژو مانگیش به‌ شه‌و ئه‌ڕوات (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خۆرو مانگ ده‌جولێنه‌وه‌و جێگیر نین) [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ ] ئا ئه‌م(الله)یه‌ په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ ئه‌كات و هه‌موو موڵكى هه‌یه‌ [ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ ] به‌ڵام ئه‌و خوایانه‌ی تر كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ (الله) لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن [ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ (١٣) ] ئه‌وانه‌ موڵكی (قيطمير)ێكیان نیه‌ (قيطمير): ئه‌و په‌رده‌ ته‌نكه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوكی خورمادا هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ موڵكیان نیه‌.