Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Sad — Ayah 33

38:33
رُدُّوهَا عَلَيَّۖ فَطَفِقَ مَسۡحَۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلۡأَعۡنَاقِ ٣٣
[ رُدُّوهَا عَلَيَّ ] وتی: ئه‌سپه‌كانم بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌ [ فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ (٣٣) ] وتراوه‌: به‌ شمشێر ئه‌یدا له‌ قاچ و گه‌رده‌نیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌سپانه‌ سه‌رقاڵی كرد له‌ زیكری خوای گه‌وره‌و له‌ نوێژ كردن، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ش ته‌واو نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌كان تاوانیان نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ سته‌مه‌و سته‌میش له‌ پێغه‌مبه‌ران ناوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵكو (مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ) له‌ خۆشه‌ویستیان ده‌ستی ئه‌هێنا به‌ قاچ و مل و سه‌ریاندا نه‌ك بیانكوژێت و سزایان بدات ئه‌وان چ تاوانێكیان هه‌بووه‌.