Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Sad — Ayah 75
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
38:75
قَالَ يَٰٓإِبۡلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسۡجُدَ لِمَا خَلَقۡتُ بِيَدَيَّۖ أَسۡتَكۡبَرۡتَ أَمۡ كُنتَ مِنَ ٱلۡعَالِينَ ٧٥
{گفتوگۆى نێوان خواى گه‌وره‌و ئیبلیس} [ قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَنْ تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس چی ڕێگری لێ‌كردیت كه سوجده نه‌به‌ی بۆ ئه‌و ئاده‌مه‌ی كه به هه‌ردوو ده‌ستی خۆم دروستم كرد، (جێگیر كردنى دوو ده‌ستى خواى گه‌وره‌ى تێدایه كه له ده‌ستى دروستكراوه‌كان ناچێت و چۆنێتیه‌كه‌یشى خواى گه‌وره نه‌بێت كه‌س نایزانێت و پێویسته باوه‌ڕمان پێى هه‌بێت و نكوڵى لێ نه‌كه‌ین چونكه له قورئاندا باس كراوه‌و باوه‌ڕنه‌بوون پێى باوه‌ڕ نه‌بوونه به چه‌نده‌ها ئایه‌تى قورئانى پیرۆز‌و كوفره، وه نه‌یچوێنین به سیفاتى دروستكراوه‌كان چونكه چواندنى خواى گه‌وره‌ى دروستكارى باڵاده‌ستى به‌هێز به دروستكراوى لاوازى بێده‌سه‌ڵاتى له‌ناوچوو كوفره، وه پرسیار له چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌كه‌ین چونكه كارى ئێمه نیه‌و هاوه‌ڵان ئه‌م پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه ماناكه‌یشى نه‌گۆڕین و ده‌ستكارى نه‌كه‌ین، وه قسه كردن له‌سیفاتى خواى گه‌وره به‌شێكه له قسه كردن له زاتى پیرۆزى خواى گه‌وره، چۆن باوه‌ڕمان به خواى گه‌وره هه‌یه‌و نازانین چۆنه به هه‌مان شێواز باوه‌ڕمان به‌سیفاته‌كانیشى هه‌یه‌و نازانین چۆنه تا رۆژى قیامه‌ت إن شا‌ء الله به بینینى شاد ده‌بین) [ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنْتَ مِنَ الْعَالِينَ (٧٥) ] ئه‌ى ئیبلیس ئایا خۆت به‌گه‌وره زانی و لووتبه‌رز بووی یان خۆت به به‌رزو بڵند زانی.
Loading…
Loading…