Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Az-Zumar — Ayah 16

39:16
لَهُم مِّن فَوۡقِهِمۡ ظُلَلٞ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحۡتِهِمۡ ظُلَلٞۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥۚ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ ١٦
[ لَهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِنَ النَّارِ ] له‌ ناو دۆزه‌خدا له‌سه‌روویانه‌وه‌ ئاگر سێبه‌ری بۆ كردوون و سێبه‌ریان ئاگره‌و ئاگر ده‌یانسووتێنێ [ وَمِنْ تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ] وه‌ له‌ ژێریشیانه‌وه‌ هه‌ر سێبه‌ری ئاگره‌و ئاگر ده‌یانسوتێنێت [ ذَلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ ] وه‌ به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌كانی خۆی به‌ ئاگری دۆزه‌خ ئه‌ترسێنێ [ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ (١٦) ] ئه‌ی به‌نده‌كانم ده‌ی ته‌قوای من بكه‌ن و له‌من بترسێن و خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ به‌ گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌ت و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ریك دانان و خراپه‌كارى و بیدعه‌و تاوان.