Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Az-Zumar — Ayah 31
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
39:31
ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمۡ تَخۡتَصِمُونَ ٣١
[ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عِنْدَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ (٣١) ] پاشان ئێوه له ڕۆژی قیامه‌ت له‌لای خوای گه‌وره مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌ن و كێشه‌كانتان له‌وێ یه‌كلا ئه‌بێته‌وه، موسڵمان له‌گه‌ڵ كافر، یان موسڵمان له‌گه‌ڵ موسڵماندا، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى (زوبێرى كوڕى عه‌ووام) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - ئایا له رۆژى قیامه‌ت دووباره كێشه‌كانى نێوانمان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: به‌ڵێ، دووباره سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه تا هه‌موو خاوه‌ن مافێك مافى خۆى وه‌رده‌گرێت (زوبێر) فه‌رمووى: كه‌واته به‌ڕاستى كارێكى یه‌كجار سه‌خته، وه پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (دراوسێكان یه‌كه‌م كه‌سن كه له رۆژى قیامه‌ت مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووى یه‌كتر ده‌كرێنه‌وه)، (ابن عمر) ده‌فه‌رمێت: (كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى نه‌مانزانى ده‌رباره‌ى چى دابه‌زى، تا فیتنه‌و كێشه‌و كوشتار له نێوان موسڵماناندا روویدا ئه‌وكاته زانیمان ئه‌مه‌یه كه خواى گه‌وره به‌ڵێنى پێداوین كه رووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بینه‌وه له‌سه‌رى و مشت‌ومڕ ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ى).
Loading…
Loading…