Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Az-Zumar — Ayah 39

39:39
قُلۡ يَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَٰمِلٞۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ ٣٩
[ قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه‌ كار بكه‌ن له‌سه‌ر رێگاو رێچكه‌و رێبازى خۆتان، (ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌) [ إِنِّي عَامِلٌ ] منیش له‌سه‌ر رێگاو رێبازى خۆم عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (٣٩) ] به‌ڵام له‌ داهاتوودا له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سه‌ره‌نجامی ئه‌م كاره‌ خراپانه‌تان ئه‌زانن كه‌ شه‌ریك دانانه‌ بۆ خواى گه‌وره‌.